پێش نیوه‌شه‌وی ڕۆژی دووشه‌ممه، به‌رنوسی ده‌ستوری عێراقی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرا. ئه‌م به‌رنوسه ڕازی بوونی شیعه‌كان و كورده‌كانی له‌سه‌ره، به‌ڵام سوننیه‌كان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ووتوێژه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
بۆ مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنابوون به‌و خاڵانه‌ی كه تاوه‌كو ئێستا لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری ڕێكه‌وتوون و ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان، هاوكار حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ د. فوئاد مه‌عسوم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی و كۆمیته‌ی داڕشتنی ده‌ستور سازداوه.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه، تكایه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.