گروپێكی تیرۆرستی سه‌ر به ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده له عێراق به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌و هیرشه نیشانداوه كه له هه‌فته‌ی ڕابووردوودا له ئوردون بۆ كه‌شتیه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكی له به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی ده‌ریای سور هه‌ڵدرابوو بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت نیشانه‌كه‌ی خۆی بگرێت.
ئه‌م گروپه‌ی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌بو مه‌سعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی له ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنێكی سه‌ر ئینته‌رنێتدا ڕایگه‌یاندووه كه‌وا هێرشبه‌ران به سه‌لامه‌تی بۆ بنكه‌كانی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه، ئوردن گوتی ووڵاتیه‌كی سورییان ده‌ستگیركردووه به‌و تاوانه‌ی كه‌وا خۆیی و دوو كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ووڵاتیه‌كی عێراقیدا پیلانی ئه‌و هێرشه‌یان داناوه.
له ڕۆژی هه‌ینی ڕابووردوودا، ئه‌وه‌بوو سێ مووشه‌ك بۆ كه‌شتییه جه‌نگیه‌كانی ئه‌مریكی له به‌نده‌ری عه‌قه‌به هه‌ڵدرابوو و له ئه‌نجامدا یه‌كێكیان به‌ر جبه‌خانه‌یه‌كی له‌شكری ئوردونی كه‌وتبوو و بووه هۆی كوشتنی سه‌ربازێكی ئوردونی و دووه‌میشیان له نزیك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌شكری ته‌قیه‌وه و موشه‌كی سێهه‌م كهوتهه ناوچه‌یه‌كی سنوری ئیسرائیلی.