سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی عێراقی داڕشتنی ده‌ستورێكی دیموكراتخواز ته‌واو ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش به‌رهه‌ڵستی تیرۆرستان و ڕه‌شبینی ده‌كات.
سه‌رۆك بوش له ماوه‌ی گوتارێكدا كه پێشكه‌شی سه‌ربازه دێرینه‌كانی كردبوو له شاری ساڵت له‌یك ستی ولایه‌تی یوتا، به‌و ئامانجه‌ی كه پشتگیری بۆ شه‌ڕ په‌یدا بكات. سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی خۆی ڕاگرت و ده‌ستی به گه‌شتێك به نێو ژماره‌یه‌ك له ولایه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا ده‌كات تاوه‌كو له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق و شه‌ڕی دژ به تیرۆرزم بدوێت.
جێی باسه، له شوێنی نزیك سازدانی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ڕێپێوانیان سازكردووه و ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی عێراق نیشانداوه.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و گوتاره كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.