سه‌ربازه ئیسرائیلیه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چونه‌ته ناو دوو نیشته‌جێی تری جوله‌كه‌كان له باشوری كه‌رتی غه‌ززه به‌و هیوایه‌ی بتوانن گه‌وره‌ترین چۆڵكردنی جوله‌كه نیشته‌جێبووه‌كان له هه‌رێمی فه‌له‌ستینیدا ته‌واو بكه‌ن.
له نیشته‌جێی كه‌تیف، جوله‌كه نیشته‌جێبووه‌كان و لایه‌نگرانیان ئاگرییان به‌رداوه‌ته ئه‌و خۆڵ و تایه‌ی ئۆتۆمبیلانه‌ی كه وه‌ك به‌ربه‌ست دایاناوه له كاتێكدا كه سه‌ربازه‌كان له زوویه‌كی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌و ناوچانه‌دا نزیك بوونه‌وه. زۆربه‌ی نیشته‌جێبووه‌كان جلوبه‌رگی پرته‌قاڵیان له‌به‌ردایه وه‌ك نیشانه‌ی دژایه‌تی كردنیان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه. له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی دوكه‌ڵی ڕه‌ش به ئاسماندا، هه‌موو تێكڕا پێكه‌وه چه‌پڵه لێ ده‌ده‌ن و گۆرانیان گوتووه.
له پاش ماوه‌یه‌كی كورت له‌م ڕووداوانه، سه‌ربازانی بێ چه‌ك چوونه ناو كێڵگه‌ی ئه‌تزمۆنا كه چه‌ند سه‌د كه‌سێكی له ده‌ژی. به هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ربازانه، ده‌یان لاوی جوله‌كه هاوارییان ده‌كرد و ده‌یانگوت "جوله‌كه خه‌ڵكی جوله‌كه ناكاته ده‌ره‌وه." ناڕه‌زاییه‌كان هه‌ر له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوون، به‌ڵام هیچ ڕووداوێكی توند و تیژی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی له ساڵی ڕابووردوودا، كشانه‌وه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه پێشنیار كرد و گوتی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری 21 نیشته‌جێ له كه‌رتی غه‌ززه كه نزیكه‌ی نۆ هه‌زار ئیسرائیلی لێده‌ژی، نرخێكی زۆری تێده‌چێت به تایبه‌تی كه‌وا له لایه‌ن یه‌ك ملیۆن فه‌له‌ستینیه‌وه چوارده‌ور دراون. جێی باسه، ئیسرائیل له چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا كه‌رتی غه‌ززه‌ی داگیركردووه.