ژماره‌یه‌ك هێرشبه‌ری نه‌ناسراو له ئوردون، سێ موشه‌کیان له شارێکی سه‌ر که‌نار ده‌ریاوه بۆ ژماره‌یه‌ک که‌شتی ئه‌مریکی هه‌ڵداوه و له ئه‌ندامدا سه‌ربازێکی ئوردونی کوژراوه و یه‌کێکی تریش برینداربووه.
یه‌کێک له موشه‌کان زۆر نزیک بووه له لێدانی یه‌کێک له که‌شتیه ئه‌مریکیه‌کان و دانه‌یه‌کی تریشیان به‌ر شوێنێکی سنوری ئیسرائیل که‌وتووه . موشه‌کی سێهه‌میشیان به‌سه‌ر که‌شتیه‌کی ئه‌مریکی له نزیک به‌نده‌ری عه‌قه‌به‌ی سه‌ر که‌نار ده‌ریای سور ڕۆیشتووه و له ئه‌نجامدا به‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شکری ئوردونی که‌وتووه و بۆته هۆی کوشتنی ئه‌حمه‌د جه‌مال نه‌جداوی و به سه‌ختی برینداربوونی سه‌ربازێکی تر.
ئاژانسی هه‌واڵی ئوردونی ڕایگه‌یاندووه که‌وا لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان وا ده‌ریده‌خه‌ن که ئه‌م موشه‌کانه له خانویه‌که‌وه هه‌ڵدراوه که له چه‌ند ڕۆژێکی له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک عێراقی و میسرییه‌وه به کرێ گیرابوو.
له لایه‌کی تره‌وه، گروپێکی چه‌کداری په‌یوه‌ندیدار به ئه‌لقاعیده‌وه به‌رپرسێتی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه نیشانداوه. ئه‌م گروپه‌ش خۆیان به شه‌هیدانی عه‌بدوڵڵا عه‌زام ناساندووه و ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوکردۆته‌وه .