ده‌سه‌لاتدارانی یۆنانی ده‌لێن هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی فرۆكه‌یه‌كی قوبرسی، كه ئه‌مرۆ له یۆنان كه‌وته خواره‌وه، كوژراون.
گه‌شتی ژماره 522 ی هێلی ئاسمانی هه‌لیۆز، كه 121 كه‌سی تێدا بوو، له نزیك ئه‌سینا كه‌وته خواره‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی قوبرسی ده‌لێن هێچ نیشانێك نیه كه كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م فرۆكه‌یه له ئه‌نجامی كریارێكی تیرۆرستی بوبێت.
فرۆكه‌كه له لارناكا به‌ره‌و پراگ ده‌چوو، دوای وه‌ستانێكی كورت له ئه‌سینا.