سه‌رۆكی توندرێی ئێرانی، مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی راگه‌یاند و چه‌ند كۆنه‌پارێزێكی ده‌ستنیشان كردووه بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه، ناوه‌خۆ و ئاگه‌هی.
به‌رێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد مه‌نوچه‌هر موته‌قی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و موسته‌فا پورموحه‌ممه‌دی و بۆ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و غولام حوسێن موحسنی بۆ وه‌زاره‌تی ئاگه‌هی ده‌ستنیشان كرد.
وا چاوه‌رێ ده‌كرێت په‌رله‌مانی ئێرانی له‌م حه‌فته‌یه ده‌نگ بۆ په‌سند كردنی وه‌زیره‌كان بدات.
هه‌روه‌ها رێبه‌ری باڵای ئێرانی، عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ده‌بێت كابینه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد په‌سند بكات.