به‌ریتانیا ڕێگه‌ی له گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لایه‌کی موسوڵمانه‌کان بۆ ووڵاته‌که‌ی گرتووه دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابووردوودا گوتبووی ئه‌و ئه‌گه‌رهاتوو ئاگای له هه‌ر پیلانێکی ته‌قینه‌وی تیرۆرسته ئیسلامیه‌کان بێت به پۆلیسی ڕاناگه‌یه‌نێت.
ئه‌م بڕیاره‌ش پاش چه‌ند ڕۆژێک له ڕۆیشتنی ئه‌م مه‌لایه، عومه‌ر به‌کری موحه‌ممه‌د، بۆ لوبنان ده‌رچوو. به‌ریتانیا ده‌ڵێت ڤیزای نیشته‌جێی به‌ڕێز به‌کرییان له‌کارخستووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بوونی له ووڵاته‌که‌دا سوود به خه‌ڵکی گشتی ناگه‌یه‌نێت. به‌ڕێز به‌کری له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابووردوودا له‌نده‌نی به‌جێهێشت و به‌ره‌و به‌یروت به‌ڕێکه‌وت له رۆژێک دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی میدیا گوتی ئه‌و ئه‌گه‌ر به هه‌ر هێرشێکی پیلان دانراوی موسوڵمانه تیرۆرسته‌کان بزانێت، به پۆلیس ناڵێت.
ئه‌م مه‌لایه له هه‌مان ڕۆژدا ئه‌م تێبینیانه‌یدا که سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانی تۆنی بلێر بڕیاری به‌دواچوونی ئه‌و که‌سانه‌ی ئاشکرا کرد که پشتگیری تیرۆرزم ده‌که‌ن. جێی باسه، له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا به‌ریتانیا پێوانه‌ی نوێی دژه تیرۆری دانا دوای ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی حه‌وتی مانگی حه‌وتی له‌نده‌ن ڕوویاندا و بوونه هۆی کوشتنی 56 که‌س.