كه‌شتی ئاسمانی دیسكه‌ڤه‌ری پاش مانه‌وه‌ی له گه‌ردووندا بۆ ماوه‌ی 14 ڕۆژ گه‌ڕایه‌وه سه‌ر زه‌وی.
دیسكه‌ڤه‌ری له بنكه‌ی هێزی ئاسمانی ئێدواردز له ویلایه‌تی كالیفۆرنیای خۆرئاوای ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بێ گرفت له كاتژمێر 12:11 ی كاتی جیهانی نیشته‌وه.
ده‌سته‌ی كۆنتڕۆڵی ئه‌م گه‌شته ئاسمانیه و هه‌ر حه‌وت ئه‌ستێره‌ناسانی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زه‌وی هیچ كێشه‌یه‌كیان نه‌بووه و نیشتنه‌وه‌كه‌یان زۆر ئاساییانه بووه.
پێشتر بڕیاربوو، كه‌شتیه‌كه له ناوه‌ندی واڵایی كه‌نه‌دی له ویلایه‌تی فلۆریدای ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا بنیشێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی خراپی ئاووهه‌واوه پلانه‌كان گۆڕان.