ڕاپۆرته‌كانی ئێران به‌گژداچونه‌وه‌ی پۆلیس و خۆپیشانده‌ران ڕاده‌گه‌یه‌نن له شاره كورده‌كانی باكوری خۆرئاوای ئێران‌دا خۆپیشاندانه‌كان په‌ره‌یسه‌ند له شاری مه‌هاباد وا به دوای كوشتنی لاوه كوردێكی چالاكخوازی سیاسی له نۆی مانگی حه‌وت له‌سه‌ر ده‌ستی كاربه‌ده‌ستێكی ئاسایشی ئێران.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان شوان قادری چه‌كی پێنه‌بووه كاتێك كه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا دانیشتبوو و هێزه‌كانی پۆلیسی لێ نزیك بونه‌وه و ته‌قه‌یان لێكردووه و ته‌رمه‌كه‌یان به ماشینێكه‌وه به‌ستووه و به ناو شه‌قامه‌كاندا ڕایانكێشاوه.
سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان ده‌ڵێن كه‌وا ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێكی ئینته‌رنێتدا له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی قادرییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و وێنه‌كه دڕه‌نده‌یه‌تی تێكشكانی ته‌رمه‌كه نیشان ئه‌دات.
پاش چه‌ند هه‌فته‌یه به دوای كوشتنه‌كه‌یدا، خۆپیشانده‌رانی دژ به حكومه‌ت له مه‌هاباد و هێزه‌كانی ئاسایشی ئێرانی به گژیه‌كداچوونه‌وه. ئه‌م ڕووداوانه‌ش بۆ شاره‌كانی تر و شارۆچكه‌كانی باكوری ئێران بڵاوبۆته‌وه كه به‌زۆری كوردی لێ ده‌ژی.
هه‌ندێ ڕاپۆرتی تریش ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نن كه له میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا له شاری شنۆ ، دوو خۆپیشانده‌ری دژ به حكومه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی پۆلیس كوژراون. ماڵپه‌ڕێكی ناوخۆی كوردیش ده‌ڵێت پتر له 200 كه‌س له شاره‌كانی مه‌هاباد و پیرانشار و مه‌ریوان ده‌ستگیركراون.
ڕاپۆرته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت كورد له ئێران‌دا، به‌رده‌وام به ده‌ستی فه‌رق و جیاوازی حكومه‌ته‌وه ده‌ناڵێنێ و به‌ربه‌سته‌كانی په‌روه‌رده‌یی و زمان به‌سه‌ر كورده‌كانی سه‌پاندووه و له پۆسته گرنگه‌كانی ناو حكومه‌ت قه‌ده‌غه‌كراون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سیاسه‌تمه‌دا ر و چالاكخوازی كورده‌كان له ساڵانی 2003 و 2004 دا له ماوه‌ی هێرشكردنه سه‌ر كورده‌كانی ئێران له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌كانی پازدارانی سه‌ر به حكومه‌ت كوژراون.
ئیلیزابێت چێنی جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له كاره‌ساتی كورده‌كانی ئێرانی كرد و ده‌ڵێت " ئێمه باوه‌ڕ ده‌كه‌ین كه پێویسته كورده‌كان له ئێران به‌هۆی بیروباوه‌ڕ و دژایه‌تی ڕه‌گه‌زییه‌وه دادگایی نه‌كرێن و نه‌كوژرێن و ئێمه ئاگامان له‌و كارانه هه‌یه......"
بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و گوتاره كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه