یه‌كێك له بێژه‌ره هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پیته‌ر جێنینگز له ته‌مه‌نی 67 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. پیته‌ر جێنینگز كه بۆ چه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ( ئه‌ی بی سی نیوز ) كاری ده‌كرد، له دره‌نگانێكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له نیۆرك گیانی له‌ده‌ستدا.
خێزانی جێنینگز گوتیان ئه‌و بۆ ماوه‌ی 41 ساڵ كاری بۆ ئه‌ی بی سی كرد. پیته‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌زموونی كاركردنیدا، بیرۆی ئه‌م چه‌ناڵه‌ی له به‌یروت دامه‌زراند و له پاشدا له بیرۆی له‌نده‌ن كاری كرد. جێنینگز یه‌كه‌م جار به ڕۆژنامه‌وانێكی بیانی باڵا ناوبانگی ده‌ركرد و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی كاركردنیدا هه‌وڵیداوه هه‌موو ڕووداوه سه‌ره‌كیه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی باس بكات و بۆ جه‌ماوه‌ری ئه‌مریكی شیكردۆته‌وه.
جێنینگز خۆی له بنه‌ڕه‌تدا ووڵاتیه‌كی كه‌ندی بوو، به‌ڵام له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا توانی ببێته ووڵاتیه‌كی ئه‌مریكی. سه‌رۆك بوش له ماوه‌ی ڕاگه‌یاندنێكدا رۆژی دووشه‌ممه گوتی به‌ڕێز جێنینگز ئه‌زموونێكی دوورودرێژی به‌ناوبانگی هه‌بوو و به‌شێك بوو له ژیانی زۆربه‌ی زۆری ئه‌مه‌ریكیه‌كان.