خراپی ئاو و هه‌وای ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ولایه‌تی فلۆریدای ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا فشاری خستۆته سه‌ر ئاژانسی واڵایی ئه‌مریكا نیشتنه‌وه‌ی كه‌شتی واڵایی دیسكه‌ڤه‌ری دوابخات. ئاژانسی ناسا دوو بژاری هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌شتی دیسكه‌ڤه‌ری بۆ ووڵات، به‌ڵام كارمه‌ندانی ناوه‌ندی كۆنترۆڵ به ئه‌ستێره‌ناسانیان گوتووه كه‌وا به‌هۆی نزمی هه‌ور له‌سه‌ر ئاسمانی فلۆریدا، ڕه‌وشی نیشتنه‌وه جێگیر نیه.
ناسا ده‌ڵێت له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا چه‌ند بوارێكی تری نیشتنه‌وه‌یان ده‌بێت. یه‌كێك له‌و بژارانه، نیشتنه‌وه‌یه له كاتژمێر 9:08 به كاتی جیهانی له ناوه‌ندی واڵایی كه‌نه‌دی له فلۆریدا یا له بنكه‌ی هێزی ئاسمانی ئێدواردز له ولایه‌تی كالیفۆرنیا ی خۆرئاوای ئه‌مریكا و یاخود له گۆڕه‌پانی مووشه‌ك هاوێژی وایت ساندس له ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆ .
به پێی ئه‌ستێره‌ناسان، كه‌شتی ئاسمانی دیسكه‌ڤه‌ری ده‌توانێت تاوه‌كو ڕۆژی چوارشه‌ممه له واڵاییدا بمێنێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێدوایستیه‌كی لێ ببڕێت. جێی باسه، كه‌شتی دیسكه‌ڤه‌ری بۆ ماوه‌ی 13 ڕۆژ له ئاسماندا مایه‌وه و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی گرنگی گه‌یانده بنكه‌ی واڵایی نێونه‌ته‌وه‌یی و چه‌ند ڕێنوماییه‌كی پاراستنی نوێی له واڵاییدا تاقیكرده‌وه كه له دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی كه‌شتی ئاسمانی كۆڵۆمبیا له فێبریوه‌ری ساڵی 2003 ه‌وه پێكهێنراوه.