خێزانی سه‌دام حوسه‌ین په‌یوه‌ندی كاركردنیان له‌گه‌ڵ تیمه یاساییه‌كه‌ی بنكه له ئوردون نه‌هێشتووه. به‌م شێوه‌یه ته‌نها یه‌ك پارێزه‌ری عێراقی به‌رگری له هه‌موو ئه‌و تاوانه دژ به مرۆییانه ده‌كات كه خراونه‌ته پاڵ دكتاتۆری پێشووی عێراق.
خێزانی سه‌دام حوسه‌ین ده‌ڵێن پارێزه‌ر خه‌لیل دوله‌یمی ته‌نها ڕاوێژكاری یاسایی خێزانه‌كه‌یان ده‌بێت. ئه‌و تیمه یاساییه‌ی ئوردونیش چیتر كاری یاساییان بۆ به‌ڕێوه نابه‌ن كه بریتی بوون له ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ری بیانی. كچی ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی و وه‌زیری دادی پێشووی ئه‌مریكی رامسی كلارك یه‌كێك بوون له‌و ده‌سته‌ی پارێزه‌ره بیانیانه.