وه‌زیری دارایی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایی به‌رامبه‌ر به پلانی كێشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له غه‌زه.
ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی نه‌تانیاهۆ چه‌ند ساتێك به‌ر له ده‌نگدانی كابینه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیل بوو كه به حه‌فده ده‌نگ به‌رامبه‌ر به پێنج قۆناغی یه‌كه‌می كێشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له رۆژی پازده‌ی ئه‌م مانگه په‌سه‌ند كرد.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئیسرائیلی گوته‌ی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌ریێل شارۆن‌یان بلاوكردۆته‌وه كه ده‌لێن خۆكێشانه‌وه‌كه به‌پێی پلان به‌رێوه ده‌چێت سه‌ره‌رای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی نه‌تانیاهۆ.