تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی هێزی ژێرده‌ریایی ئه‌مریكی و به‌ریتانی گه‌یشتوونه‌ته ڕووسیا له هه‌وڵێكدا بۆ ڕزگاركردنی حه‌وت ده‌ریاوانی ڕووسی كه له كه‌شتیه ژێر ده‌ریاییه بچووكه‌كه‌یاندا له ناو بنی ده‌ریادا ئاستی بوون.
ئه‌م ده‌سته‌ی فریاكه‌وتنه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بۆ به‌نده‌ری كه‌ناری په‌یسفكی ڕووسیا پێترۆپاڤلۆڤسك - كامچاتسكای ده‌نێرێن كه نزیكترین خاڵه له شوێنی نوقمبوونی ئه‌م كه‌شتیه ژێرده‌ریاییه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕووسی ده‌ڵێن تاوه‌كو كه‌شتی ژێرده‌ریایی تر ئاماده ده‌كرێت و كه‌لوپه‌لی پێویستی بۆ دابین ده‌كرێت، كاتی پێده‌چێت.
ئه‌م كه‌شتیه ژێرده‌ریاییه‌ی ڕووسیاش كه كه‌شتیه‌كی ده‌ریایی چاودێریكردنه نزیكه‌ی دووسه‌د مه‌تر له ژێر ئاستی ده‌ریادایه و 75 كیلۆمه‌تر له كه‌ناری ده‌ریاوه دووره، له‌به‌رئه‌وه بۆ گه‌یشتن به‌م كه‌شتیه نوقمبووه پێنج كاتژمێر پێویسته.
كاربه‌ده‌ستانی ڕووسی پێشبینی ده‌كه‌ن كه كه‌شتیه ژێرده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا سكۆرپیۆ و سوپه‌ر سكۆرپیۆ له زوویه‌كی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به كاتی ناوخۆی ڕووسیا واته نزیكه‌ی كاتژمێر چواری پاش نیوه‌ڕۆی كاتی جیهانی بگه‌نه شوێنی ئاستی بوونه‌كه.
قسه‌كه‌ری هێزی ده‌ریایی په‌یسفكی ڕووسیا ڕایگه‌یاندووه كه‌وا هه‌ر حه‌وت ده‌ریاوانه‌كه هێشتا له ژیاندا ماون و هه‌وڵی پاراستنی بڕی ئه‌و هه‌وا و ووزه و كه‌ره‌ستانه ده‌ده‌ن كه هه‌یانه به‌وه‌ی ڕووناكی و گه‌رمی ناو كه‌شتیه‌كه‌یان گوژانۆته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا كه پله‌ی گه‌رما له‌و شوێنه‌دا پێنج بۆ حه‌وت پله‌ی سه‌دییه.