ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوا له ئێران ده‌کات به پێشنیاره‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی ڕازی ببێت و سه‌رپێچی په‌یمانه‌کانی مانگی یانزده‌ی ڕابووردووی پاریس نه‌کات که تایبه‌تبوون به ڕاگرتنی چالاکیه‌کانی چڕکردنه‌وه‌ی یۆرانیۆم.
نوێنه‌ری ووڵاته ئه‌وروپیه‌کان ڕۆژی هه‌ینی له ئێران به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی ئه‌و پێشنیاره‌یان پێشکه‌شی ئێران کردووه. به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش به‌و پلانه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپی ڕازییه گه‌رچی ئه‌و پلانه ڕێگه به ئێران ده‌دات به‌رنامه‌ی ووزه‌ی ناوه‌کی سیڤیڵی هه‌بێت و داوا له ئێران ده‌کات به هه‌نگاوی پۆزتڤانه‌ی له قه‌ڵه‌م بدات و له هه‌موو کرده‌وانه خۆی دوور بخاته‌وه که له‌وانه‌یه گرفت بخه‌نه به‌رده‌م ووتوێژه‌کانی تایبه‌ت به کێشه‌ی ناوه‌کی.
جێی باسه، ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش له لایه‌ن به‌ڕێز تۆماس که‌یسی قسه‌که‌ری کاتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاوه دووپات کراوه‌ته‌وه.