ریپۆرته هه‌واڵیه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی ئێران راده‌گه‌یه‌نن كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو كه‌سی تر له خۆپیشاندانه‌كانی شاری سه‌قز كوژراون، كه دوێنی چوارشه‌ممه یازده خۆپیشانده‌ری كورد له شهڕولێكدانێكدا له‌گه‌ل پۆلیس كوژران.
به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به كاربه‌ده‌ستێكی هاوكاری مرۆڤایه‌تی كورد و ئه‌ندامێكی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران كردووه و هه‌ردووكیان لێكدانهكانی ئه‌مرۆی نێوان پۆلیس خۆپیشانده‌رانیان پیشت راست كردووه.
هاوكات، ده‌سه‌لاتدارانی ئێرانی به شێوه‌یه‌كی كاتی دوو رۆژنامه‌ی كوردیان داخستووه، كه هه‌واڵی خۆپیشاندانه‌كانیان بڵاوكردبۆوه.