سه‌رۆكی سودانی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر داوای هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخ ده‌كات، له كاتێكدا بۆ رۆژی سێیه‌م توندوتیژی له خه‌رتوم به‌رده‌وام بوو، كه دوای مردنی جێگری سه‌رۆك جۆن گه‌ره‌نگ له پایته‌خت سه‌ری هه‌ڵدا.
له گوتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، سه‌رۆك به‌شیر دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌كی هاوبه‌شی راگه‌یاند له‌گه‌ل بزوتنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی باشوور بۆ لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ری جۆن گه‌ره‌نگ.
ژماره‌ی كوژراوانی كاره توند‌و تیژیه‌كان، كه له‌وه‌تای رۆژی دووشه‌ممه ده‌ستی پێكردوه، گه‌یشته حه‌فتاو پێنج كه‌س.