ئه‌فسه‌رانی له‌شكری له مۆریتانیا ده‌لێن ئه‌وان سه‌رۆك وه‌لد سیدی ئه‌حمه‌د تایع‌یان له‌سه‌ر ده‌سه‌لات لاداوه.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ش ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی سه‌ر به حكومه‌ت له لایه‌ن گروپێك بلاوكراوه، كه خۆی به ئه‌نجومه‌نی له‌شكری بۆ دادوه‌ری و دیموكراسی ناساند.
هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند كه له‌شكر بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ وولات به‌رێوه ده‌بات. سه‌ربازانی مۆریتانی ده‌ستیان به‌سه‌ر باڵاخانه‌كانی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆندا گرت، له‌و كاته‌ی كه سه‌رۆك له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بوو. فرۆكه‌ی سه‌رۆك تایع له ووڵاتی نایجه‌ر نیشته‌وه، كه چووبوه عه‌ره‌بستانی سعودی بۆ به‌شداریكردن له ریوره‌سمی به‌خاك سپاردنی شا فه‌هد.