ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی كۆمیته‌ی دارشتنی ده‌ستوری عیراقی ده‌لێن كاتی زیاتریان پێویسته بۆ به‌كۆتاهێنانی ئه‌ركه‌كانیان.
به‌رێوه‌به‌ری كۆمیته‌كه، شێخ هومام ئه‌لحه‌مودی، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه گوتی ئه‌و داوا له په‌رله‌مان ده‌كات كاتی دیاریكراو بۆ ته‌واوبونی دارشتنی ده‌ستور به ماوه‌ی سی رۆژ درێژ بكات.
هه‌روه‌ها داوای به‌ستنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی رێبه‌رانی باڵای عیراقی كرد بۆ باسكردنی خاڵه سه‌ره‌كیه‌كان كه جێگای مشتومرن.
به‌لام سه‌رۆكی عیراقی جه‌لال تاله‌بانی پێداده‌گرێ كه كۆمیته‌كه له كاتی دیاریكراو، كه پازده‌ی مانگی هه‌شته، به‌رنوسی ده‌ستور بداته به‌رده‌م په‌رله‌مان.