Accessibility links

ئۆزبه‌كستان داوا له ئه‌مریكا ده‌كات هێزه‌كانی له بنكه‌یه‌كی ئه‌و ووڵاته بكێشێنێته‌وه


كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌لێن ئۆزبه‌كستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌مریكای ئاگادار كردۆته‌وه كه ده‌بێت بنكه‌ی له‌شكری له‌و ووڵاته چۆل بكات، كه بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی له‌شكری و هاوكاری مرۆڤایه‌تی بۆ ئه‌فغانستان.

ریپۆته‌ هه‌والیه‌كان راده‌گه‌یه‌نن له‌سه‌ر زاری كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راده‌گه‌یه‌نن كه په‌یامی ئاگاداركردنه‌وه‌ی چۆلكردنی بنكه‌كه له رێگای په‌یامبه‌رێكی دیبلۆماسی بۆ بالوێزخانه‌ی ئه‌مریكی له تاشقه‌ند ناردراوه.

ئۆزبه‌كستان داوای لابردنی هه‌موو فرۆكه‌ و سه‌رباز و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئه‌مریكی له بنكه‌ی كه‌رشی خانه‌به‌ند كردووه له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا.

XS
SM
MD
LG