Accessibility links

كۆریای باكوور مه‌رج داده‌نی بۆ واز هێنان له به‌رنامه‌ی ناوه‌كی


كوریای باكوور پێشنیازی كردووه واز له به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی بێنێت، به‌ مه‌رجێ ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل كۆریای باكوور ئاسایی بكاته‌وه‌ و سۆز بدات كه حكومه‌تی پیۆنگ یانگ له‌ ده‌سه‌لات لانادات.

سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كان له كۆبونه‌وه‌ی شه‌ش لایه‌نیه‌كه‌ی تایبه‌ته به پرۆگرامی ناوه‌كی كۆریای باكوور راده‌گه‌یه‌نن كه پیۆنگ یانگ له دووه‌م رۆژی كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌م پێشنیازه‌ی كردووه.

شایانی باسه كۆریای باكوور و باشوور، ئه‌مریكا، چین، ژاپۆن و روسیا به‌ژداری له كۆبونه‌وه‌ی بێژینگ ده‌كه‌ن.

XS
SM
MD
LG