كه‌شتی ئاسمانی دیسكه‌ڤه‌ری به‌ره‌و واڵایی به‌ڕێكه‌وتووه و به یه‌كه‌م گه‌شتی ئاژانسی
واڵایی ئه‌مریكا داده‌نرێت له‌وه‌ته‌ی كه كه‌شتی كۆڵۆمبیا له ساڵی 2003 دا كه‌وته خواره‌وه.
قه‌ره‌باڵغیه‌كی زۆر له ناوه‌ندی واڵایی كه‌نه‌دی له ولایه‌تی فلۆریدا كۆبووبۆوه كاتێك كه دیسكه‌ڤه‌ری به‌ره‌و ئاسمانێكی شینی ساماڵ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رز بۆوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی ئاشكرای هه‌بێت. پێشتر ئاژانسی ناسا گه‌شتی ڕۆژی سیانزده‌ی مانگی حه‌وتیان به‌هۆی بوونی گرفت له سێنسۆری سووته‌مه‌نی كه‌شتیه‌كه‌دا دواخست. به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌ندازیاره‌كان دڵنیان له‌وه‌ی كه سێنسۆره‌كه به باشی كار ده‌كات.
جێی باسه، حه‌وت ئه‌ستێره‌ناس به‌شداری له‌م گه‌شته‌دا ده‌كه‌ن و یه‌كێكیان ژاپۆنیه.
بڕیاره ئه‌م كه‌شتیه بۆ ماوه‌ی 12 ڕۆژ له ئاسماندا بمێنێته‌وه و كه‌لوپه‌ل به بنكه‌ی واڵایی نێونه‌ته‌وه‌یی بگه‌یه‌نێت.