ده‌زگای راگه‌یاندنی چین رایگه‌یاند كه‌وا كۆریا باكوور ئاماده‌یه كێشه‌ی چه‌كی ناوه‌كی چاره‌سه‌ر بكات له كۆبونه‌وه‌ی شه‌ش لایه‌نی داهاتوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هه‌نگاو بنێت به‌ره‌و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل پیۆنگ یانگ.
گوته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ده‌ر‌ه‌وه‌ی كۆریای باكوور ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ل ده‌زگای هه‌واڵی ژینهوای چینی ئاماده باشی كۆریای راگه‌یاند.
پیۆنگ یانگ له‌م دواییانه‌دا رایگه‌یاند كه‌وا به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی شه‌ش لایه‌نی ده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێزده مانگ به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كان نه‌كرد.
وا چاوه‌رێ ده‌كرێت كۆبونه‌وه‌كان له رۆژی بیست‌و شه‌شی مانگی حه‌فت له بێژینگ ده‌ست پێبكات. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كۆریای باكوور و باشوور، ئه‌مریكا، چین، روسیا و ژاپۆن به‌شداری ده‌كه‌ن.