سه‌رۆك بوش به‌ربژاری خۆی بۆ دادگای باڵای ئه‌مریكی راگه‌یاند .
سه‌رۆك بوش له گوتارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا به‌ربژاركردنی دادوه‌ری فیدرالی كۆنه‌پارێز جۆن رۆبه‌رتس راگه‌یاند تا جێگای دادوه‌ری دادگای باڵای ئه‌مریكی ساندرا ده‌ی ۆكۆنۆر بگرێته‌وه كه خانه نیشین ده‌بێت.
به‌رێز رۆبه‌رتس، كه ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵه، گوتی ئه‌و خۆشحاله و شانازی ده‌كات به ده‌ستنیشانكردنی بۆ دادگای باڵای ئه‌مریكی.