ده‌سه‌ڵاتداران له به‌غدا ده‌ڵێن ئه‌ندامێك و دوو ڕاوێژكاری سوننه‌ی كۆمیته‌ی داڕشتنی ده‌ستورنامه‌ی هه‌میشه‌یی عێراق تیرۆر‌كراون.
قسه‌كه‌ری گروپی سوننیه‌كان ساڵح ئه‌لموتڵه‌ق گوتی قوربانیه‌كان دوای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان له چێشتخانه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی به‌غدا كوژراون.
له واشنتۆن، كۆشكی سپی ئه‌و ڕووداوه‌ی مه‌حكوم كرد و ده‌ڵێت تیرۆرستان ده‌یانه‌وێت پرۆسه‌ی دیموكراتی له عێراق تێك بده‌ن.
ئه‌م كاری كوشتنكارییهش له چه‌ند سه‌عاتێك پاش ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی هات كه گوتویه‌تی ده‌ستورنامه‌ی هه‌میشه‌یه له‌وانه‌یه پێش 15 ی هه‌شت ته‌واو ببێت.
له‌م باره‌یه‌وه، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا سروه عه‌بدولواحد له به‌غداوه ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ره‌یه بكه.