Accessibility links

وه‌زیری ناوخۆی عیراق: سوریا به‌پێی پێویست هه‌وڵنادات بۆ راگرتنی یاخیبووان


وه‌زیری ناوخۆی عیراقی ده‌لێت سوریا به‌پێی پێویست هه‌وڵنادات بۆ راگرتنی یاخیبووان له هاتنه ناو عیراق.

به‌یان جه‌بر ئه‌مرۆ دووشه‌ممه له ووتوێژێكدا له‌گه‌ل ده‌زگای ئه‌سۆسیه‌تت پرێس له توركیا ئه‌م ئاخاوتنانه‌ی كرد، رۆژێك پێش كوبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ناوخۆی عیراق و وولاتانی دراوسێ له ئیسته‌نبول.

به‌رێز جه‌بر گوتی چاوه‌ڕێ ناكرێت دیمه‌شق له‌م زوانه ده‌ست به‌سه‌ر پشتیوانانی یاخیبوانی عیراقیدا بگرێت.

له پایته‌ختی عیراقیش، ده‌سه‌لاتداران ده‌لێن چه‌ند چه‌كدارێك له گه‌ره‌كێكی رۆژهه‌لاتی به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو پۆلیسیان کوشتوه.

XS
SM
MD
LG