Accessibility links

له به‌غدا 20 که‌س بۆته‌ قوربانی شه‌پۆلێک له‌ هێرشی خۆکوژی


له به‌غدا 20 که‌س بۆته‌ قوربانی شه‌پۆلێک له‌ هێرشی خۆکوژی کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ئه‌مریکی ده‌ڵێن 20 که‌س له ماوه‌ی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ له به‌غدا کوژراون و ئارمانجی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ش هێزه‌کانی ئه‌مریکی و عێراقی بووه‌. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌مه‌وه‌ سێ سه‌ربازی ئه‌مریکیش بریندار بووه‌، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا وورده‌کاری زیاترییان ده‌رباره‌‌ی ئه‌و پێنج هێرشه‌ جودایه‌ نه‌کردووه‌ که له‌ هه‌مان ڕۆژدا کرایه‌ سه‌ر پایته‌ختی عێراق.

پێشتریش، پۆلیسی عێراق ڕایانگه‌یاند که‌وا ئۆتۆمبیلێکی بۆمب چێنراو خۆی کردووه‌ به‌ ناو یه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی له‌شکری عێراقی له باکوری به‌غدا و له ئه‌نجامدا هه‌شت که‌س کوژراوه‌.

هاوکات، کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ئه‌مریکی باسیان له‌ کوشتنی دوو سه‌ربازی ئه‌مریکی کردووه‌ که‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ له ماوه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی نزیک سنوری ئوردون گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

XS
SM
MD
LG