سه‌ربازه عێراقیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا هێرشێكی یاخیبوانیان پووچه‌ڵكردۆته‌وه. قسه‌كه‌رێكی له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت سه‌ربازه عێراقیه‌كان ڕۆژی پێنج شه‌ممه ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبیلێكی گومان‌لێكراو كردووه كه به‌ره‌و خاڵی پشكنینه‌كه‌یان ڕۆیشتووه. له ئه‌نجامدا، ئۆتۆمبیله گومانلێكراوه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه.
له پاشدا، سه‌ربازه‌كان یه‌كێكیان ده‌ستگیركردوه كه گومانیان هه‌بووه هێرشبه‌رێكی خۆكوژ بووبێت و هاوكات یه‌كێكی دیكه‌یان كوشتووه كه دوایی بۆیان ده‌ركه‌وتووه هێله‌كێكی پڕ له كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی پێوه بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمان دوو چه‌كداری باڵای سه‌ر به ڕێكخراوی ئه‌لقاعده‌یان ده‌ستگیركردووه. یه‌كێك له‌و گیراوانه‌ش گومانی لێده‌كرێت ئه‌و كه‌سه بێت كه باڵیۆزی میسری له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له عێراق كوشتبێت.