ئۆپۆزسیۆنی كورد و ئێرانی له باكووری ئێران راده‌گه‌یه‌نن كه به هه‌زاران كورد له‌م حه‌فته‌یه له شاری مه‌هاباد خۆپیشاندانێكیان ساز كردوه بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایی به‌رامبه‌ر به كوشتنی بزاڤكارێكی كورد له لایه‌ن هێزه نیمچه له‌شكریه‌كانی ئێرانی.
ریپۆرته‌كان راده‌گه‌یه‌نن كه خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد له‌و كاته‌ی كه هێزه نیمچه له‌شكریه‌كان له رۆژی یه‌كشه‌ممه ته‌قه‌یان له بزاڤكار شڤانه قادری كردووه. هێرشبه‌ران دوای ئه‌وه ته‌رمیان به نێو كۆلانه‌كانی شاری مه‌هاباد خشاندوه.
سه‌رچاوه هه‌والیه‌كان راده‌گه‌یه‌نن كه شه‌ست تا حه‌فتا كورد له‌م حه‌فته‌یه له مه‌هاباد گیراون و ده‌لێن كه خۆپیشاندانه‌كان ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ش به‌رده‌وام بوون.