كۆشكی سپی به توندی ئه‌و ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌ی پایته‌ختی عێراقی مه‌حكوم كرد كه تیایدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 27 كه‌س كوژراوه كه زۆربه‌یان منداڵ بوون.
قسه‌كه‌ری كۆشكی سپی هه‌ر له چه‌ند سه‌عاتێك پاش ڕوودانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا له نێو كۆمه‌ڵێك منداڵدا و بۆ وه‌رگرتنی چوكلێت له سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان كۆبووبوونه‌وه.
به‌ڕێز مه‌كڵه‌یڵان ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی پلانی ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامداوه، كه‌سانی ئاینی نین، به‌ڵكو كه‌سانێكی ڕقهبهرن به ناوی ئاینه‌وه ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هاوكات، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی له كوشتنی 11 كه‌س ده‌كۆڵنه‌وه كه ده‌یان موسوڵمانی سونین و دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابووردودا ده‌ستگیركراون، له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی هێزه‌كانی ئاسایشی حكومه‌ته‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
ڕێبه‌رێكی سوننی ڕایگه‌یاندووه كه‌وا ته‌رمی یه‌كێك له قوربانیه‌كان هی مه‌لایه‌كی موسوڵمانی سوننه بووه و شوێنی لێدانی پێوه بووه.