Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له باكوری عێراق بۆته هۆی كوشتنی سێ كه‌س


پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له شاری كه‌ركوكی باكوری عێراق بۆته‌ هۆی كوشتنی سێ كه‌س.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن له ئه‌‌نجام ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌شدا، 15 كه‌سی دیكه بریندار بووه‌. ئه‌م هێرشه‌ش دوا به‌ دوای ڕاگه‌یاندنێكی له‌شكری ئه‌مریكی هات كه‌وا سه‌ربازێكی ئه‌مریكی گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له نزیك كاروانه‌ له‌شكرییه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ سه‌ختی برینداربوو.

له لایه‌كی تره‌وه‌، 14 یاخیبوو له‌ ماو‌ه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی دوو ڕۆژی له باكوری عێراق گیانی له‌ ده‌ستدا. هه‌روه‌ها پێنج گومانلێكراوی یاخیبوو له ناوچه‌ی چوارده‌وری شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستگیركراوه‌.

XS
SM
MD
LG