سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه تیرۆرستیه‌كانی مانگی ڕابووردووی له‌نده‌ن، هێرشێك بوو بۆ سه‌ر جیهانی شارستانیه‌ت و به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی كه ووڵاته ئازاده‌كان له شه‌ڕی دژ به تیرۆرستان به‌رده‌وام ده‌بن هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی شكستیان پێده‌هێنن.
به‌ڕێز بوش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ماوه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ بنكه‌ی ڕاهێنانی لێكۆڵینه‌وه فیدرالیه‌كانی FBIله ڤه‌رجینیا، ئه‌م تێبیانیانهی دابوو.
سه‌رۆك بوش جارێكی تر هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرزم و به گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی دووپاتكرده‌وه.
سه‌رۆك بوش له درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا گوتی توندوتیژی له عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام باوه‌ڕده‌كات عێراق له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ئازادی و ئاسایش بێت. ڕهكهبهرهكانی سیاسه‌تی سه‌رۆك بوش له عێراق ده‌ڵێن داگیركردنه‌كه‌ی به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، زه‌مینه‌ی بۆ چالاكی تیرۆرستان خۆش كرد و ئه‌مه‌ش له پێش شه‌ره‌كه‌دا له عێراق به‌دی نه‌ده‌كرا.