رێبه‌ری پێشووی سه‌رهه‌ڵداوانی سودان جۆن گارانگ سوێندی ده‌ست به‌كاربوونی خوێند وه‌ك جێگری سه‌رۆكی سودان، له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنێك بۆ به‌كۆتایی هێنانی شه‌ری ناوخۆی بیست‌و یه‌ك ساله.
له رێوره‌سمێكدا له خه‌رتومی پایته‌خت، به‌رێز گارانگ بووه كه‌سی دووه‌م له سودان، دوای دوژمنی پێشووی، سه‌رۆك عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر. به‌رێز گارانگ گوتی ئه‌مه هێمای راسته‌قینه‌ی به‌كۆتایی هاتنی شه‌ڕه. ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ره‌دانی به‌رێز گارانگ بوو بۆ خه‌رتوم له ماوه‌ێ بیست‌و دوو سال.
هه‌روه‌ها سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆبه‌رت زۆولیك و چه‌ندین دیبلۆماتانی تر به‌شداریان له رێوره‌سمه‌كه‌ی ئه‌مرۆدا كرد.