وه‌زیری دادی ئه‌مریكی له سه‌ره‌دانێكی رانه‌گه‌یاندراودا گه‌یشته به‌غدا، بۆ ده‌ربڕینی پیشتیوانی بۆ حكومه‌تی عیراقی.
به‌رێز ئه‌لبێرتۆ گۆنزالێس له به‌غدا، له ژێر پاراستنێكی موكمدا، سه‌ره‌دانی سه‌ربازانی ئه‌مریكی و كاربه‌ده‌ستانی عیراقی ده‌كات.
ئه‌و په‌یامنێرانه‌ی له‌گه‌ڵی سه‌ره‌دانی عیراقیان كردووه ده‌لێن مه‌به‌ست له سه‌ره‌دانه‌كه‌ی به‌رێز گۆنزالێس ده‌ربڕینی پشتیوانیه بۆ حكومه‌تی عیراق و سه‌ربازانی ئه‌مریكی، رۆژێك پێش جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا.