Accessibility links

له ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌شكریدا سێزده خراپكاری گومانلێكراو له ئه‌نبار ده‌ستگیر ده‌كرێن


هێزه‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عیراق ده‌لێن كه‌و ا سێزده خراپكاری گومانلێكراو له ئۆپه‌راسۆنێكی سه‌ربازیدا ده‌ستگیر كراون.

له به‌یاننامه‌یه‌كی له‌شكری ئه‌مریكیدا هاتوه كه هیچ شه‌ڕولێكدانی سه‌ره‌كی و هێرشی ئاسمانی رووینه‌داوه له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، كه رۆژی سێشه‌ممه له شارۆچكه‌ی هیت ده‌ستیپێكرد.

‌هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه‌وا ده‌ست به‌سه‌ر سه‌دان هاون، ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ك گیراوه.

XS
SM
MD
LG