پۆلیسی عیراقی رایگه‌یاند كه‌وا له چه‌ند هێرشێكی خۆكوژی له دژی ئه‌فسه‌رێكی یه‌كه‌یه‌كی هێزی تایبه‌تی عیراقی له سامه‌را یازده كه‌س كوژران، به‌لام ئه‌فسه‌ره‌كه هیچ زیانی پێنه‌گه‌یشت.
له هێرشی یه‌كه‌م، هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له ده‌ره‌وه‌ی مالی ئه‌فسه‌ره‌كه خۆی ته‌قانده‌وه، كه بووه هۆی كوشتنی چه‌ند كه‌سانێك له‌سه‌ر شه‌قام، به‌لام هیچ زیان نه‌گه‌یشته دانیشتووی ناو ماله‌كه. كاتێكی كه‌م دوای ئه‌و، دوو یاخیبوو هه‌وڵیان ده‌دا بۆمبێك له ده‌ره‌وه‌ی هه‌مان مال دانێن، به‌لام بۆمبه‌كه ته‌قیه‌وه‌و هه‌ردووكیانی كوشت.