Accessibility links

كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر عیراق له برۆكسل به‌رێوه ده‌چێت


دیبلۆماتانی بالای زیاتر له هه‌شتا وولات له برۆكسل داوا له حكومه‌تی عیراقی ده‌كه‌ن كه‌وا به‌شداری به سوننیه‌كان بكات له پرۆسه‌ی سیاسی وولات. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكی كۆنده لیزا رایس ئه مرۆ چوارشه ممه گوتی حكومه‌تی عیراقی ده بێت رێگا به هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه بدات كه توندو تیژی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه، كه به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ باسی موسلمانه سوننیه‌كانی ده‌كرد. خانم رایس هه‌روه‌ها گوتی رێبه‌رانی عیراقی ده‌بێت ئاسایش و ئابووری وولات به‌ره‌و پێش ببه‌ن. كاربه‌ده‌ستانی عیراقیش له كۆنفرانسه‌كه‌دا داوای هاوكاری نێونه‌ته‌وه‌ییان كرد بۆ مه‌شقپێكردنی له‌شكری عیراقی و هاوكاری وولاتانی دراوسێ بۆ راگرتنی یاخیبووان له چوونه ناو عیراق.

XS
SM
MD
LG