یاخیبوان له عێراق له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆرستی به‌رده‌وامن. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له نزیك بنكه‌یه‌كی پۆلیسی شاری به‌غدا بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 5 كه‌س كوژراوه و 20 كه‌س بریندار بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕووداوێكی خۆكوژی له شاری هه‌ولێری كوردستانی عێراق بۆته هۆی له ده‌ستدانی گیانی 13 كه‌س و برینداربوونی نزیكه‌ی 100 كه‌س.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له گۆڕه‌پانی مه‌شق پێكردنی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر له لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ئه‌نجام درا. هه‌ندێك له برینداره‌كان ڕایانگه‌یاندووه كه‌وا هێرشبه‌ره‌كه جلی سه‌ربازی له به‌ردابووه و به گه‌یشتنی بۆ گۆڕه‌پانی مه‌شقپێكردنه‌كه له نێو پۆلیسه‌كاندا خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی له شاری هه‌ولێری كوردستانی عێراقه‌وه ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.