ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عیراق، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌دانی ئه‌نجومه‌نی كرد و گوتارێكی پێشكه‌ش كرد. به‌رێز بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ئاسه‌واری ته‌عریب و زوڵم و زۆرداری كرده‌وه و گوتیشی پێویسته مادده‌ی په‌نجاو هه‌شت له یاسای به‌رێوه‌بردنی كاتی بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك جێبه‌جێ بكرێت و دان به ناسنامه‌ی كوردستانی كه‌ركوك دابنرێت و دواتر بكرێته شارێكی نمونه‌یی بۆ پێكه‌وه ژیان. هه‌روه‌ها حوسێن شه‌هرستانی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌لێنی دا كه پاڵپشتی حكومه‌تی هه رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكه‌ن له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیدا.