خانم كۆنده‌لیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت ئه‌و باوه‌ڕده‌كات كه‌وا سیسته‌می سیاسی ئێران به‌ره‌و دواوه بڕوات. هه‌رچ كه‌سێكیش كه براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی رۆژی هه‌ینی ده‌بێت ئه‌وا باشتر وایه ره‌فتاری ئێرانیه‌كان بگۆڕێنێت به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت هه‌روه‌كو ووڵاتانی تری ناوچه‌كه هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه بنێن.
تێبینیه‌كانی خاتو رایس له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ووته‌كه‌ی سه‌رۆك بوش بوو له ڕاگه‌یاندنێكی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا كه نووسیبووی، هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئێران به داخه‌وه له ژێر كاریگه‌ری ڕێبه‌ره ئاینی‌یه نا هه‌ڵبژێراوه‌كانی ووڵاته‌كه‌دا ده‌كرێت. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدكردنی سه‌ده‌ها له پاڵێوراوه‌كان كه ژنانیشی گرته‌وه له‌وانه‌ی ده‌یانویست له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌شداری بكه‌ن، خاتوو رایس گوتی گه‌لێك سه‌خته كه ده‌نگدانه‌كه‌ی هه‌ینی ئه‌نجامێكی وای لێ بكه‌وێته‌وه كه بارودۆخی سیاسی ئێرانی پێ باش ببێت.
خانم رایس ده‌ڵێت" من له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌موو كه‌سێك ده‌ڵێ سیسته‌می ئێران، سیسته‌می سیاسیان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابووردوودا زۆر له ئێستا كراوه‌تر بوو. گه‌ر سه‌یری ڕۆڵی ئه‌نجومه‌ن بكه‌ی واته ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامی له چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، ناوجه‌رگه‌ی خاڵێك بوو به‌ره‌و ریفۆرم سازی. زۆربه‌ی ئه‌و جێگرانه، ڕێیان پێ نه‌دراوه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن و یاخود دوور خراونه‌ته‌وه. گه‌ر سه‌یری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ی كه له‌وه‌و پێش به‌ڕێوه ده‌چوو، كراوه‌یی زیاتری تیا به‌دی ده‌كرا." خانم رایس ده‌ڵێت له‌و باوه‌ڕه‌دا نیه كه ده‌نگدانه‌كه‌ی هه‌ینی به هه‌ڵبژاردنێكی شه‌رعی له قه‌ڵه‌م بدرێت. جا ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌رچیه‌ك بێت ئه‌وا ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وانی دیكه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تا بزانن گه‌ر ڕێبه‌ره ئێرانیه‌كان خوازیارن سه‌باره‌ت به كێشه سه‌ره‌كیه‌كان ڕه‌وشتیان بگۆڕن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت" له پێش هه‌موو شتێك‌دا پێویسته ئێران سیسته‌می سیاسیان كراوه‌تر بكه‌ن. دووهه‌میش، به‌ڵێنه‌كانیان به‌جێ بهێنن و هه‌وڵ نه‌ده‌ن چه‌كی ناوه‌كی به‌ده‌ست بهێنن. سێ‌هه‌میش، خۆیان ئاماده بكه‌ن ببنه دراوسێیه‌كی چاكی دیموكراسیه نوێیه‌كان له ئه‌فغانستانو عێراق. چوارهه‌میش، ده‌ست له پشتیوانی كردنی تیرۆرستان و كۆمه‌ڵه دژه به‌ره‌كان هه‌ڵگرن كه خواستی زۆربه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. هه‌روه‌هاش مه‌سه‌له‌ی ئاشتی نێوان فه‌له‌ستینی و ئیسرائیلیه‌كان.