Accessibility links

دادوه‌رێكی عیراقی، پێنج مارینزی ئه‌مریكی و ده‌ریاوانێكی ئه‌مریكی له چه‌ند هێرشێكی جودا له عیراق كوژران


دادوه‌رێكی عیراقی، پێنج مارینزی ئه‌مریكی و ده‌ریاوانێكی ئه‌مریكی له چه‌ند هێرشێكی جودا له عیراق كوژران. پۆلیس رایگه‌یاند كه‌وا دادوه‌ر سه‌لیم موحه‌مه‌د ئه‌لحاج و شۆفێره‌كه‌ی له كاتی چونیان بۆ سه‌ر كار له شاری موسلی باكووری عیراق كوژران. له‌شكری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌وا رۆژی چوارشه‌ممه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی كه‌نار شه‌قام له شاری رومادی پێنج مارینزی ئه‌مریكی كوژران. هه‌روه‌ها ده‌ریاوانێكی ئه‌مریكیش رۆژی چوارشه‌ممه گیانی له ده‌ست دا دوای ئه‌وه‌ی بریندار كرابوو. هه‌ر رۆژی چوارشه‌ممه، خراپكاران زیاتر له چل هاولاتی عیراقیان كوشت له زینجیره هێرشێك له به‌غدا و باكووری ئه‌و شاره.

XS
SM
MD
LG