Accessibility links

مه‌سعود بارزانی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراقی وه‌رگرت


به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سوێندی یاسایی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقی خوارد

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له شاری هه‌ولێری كوردستانی عێراق، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سوێندی یاسایی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقی خوارد.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، هه‌ریه‌كه‌ له به‌ڕێزان جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق، حاچم ئه‌لحه‌سه‌نی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراق و ئه‌ندامانی تری حكومه‌تی عێراق، كاربه‌ده‌ستانی كورد و نوێنه‌رانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی له عێراق ئاماده‌ بوون

XS
SM
MD
LG