Accessibility links

مه‌سعود بارزانی ده‌بێته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق


رۆژی یه‌كشه‌ممه په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق به‌رێز مه‌سعود مسته‌فا بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌لبژارد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان به كۆی ده‌نگ متمانه‌یان به به‌رێز بارزانی دا به‌م جۆره‌ش بو به یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق. به‌لام مه‌راسیمی سوێند خواردن بۆ رۆژی سێشه‌ممه دواخرا. به‌رێز عه‌دنان موفتی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هۆی دواخستنی مه‌راسیمی سوێند خواردن گه‌رانده‌وه بۆ خراپی كه‌ش و هه‌وای به‌غدا كه به هۆیه‌وه میوانه‌كان نه‌یانتوانیوه بگه‌نه شاری هه‌ولێری كوردستانی عیراق.

XS
SM
MD
LG