Accessibility links

ئۆکرانیا دەڵێت 300,000 کەس لە خێرسۆنی داگیرکراو خەریکە خۆراکیان لێدەبڕێت


خێرسۆن، ئۆکرانیا

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا وتی نزیکەی 300,000 کەس لە شاری خێرسۆنی داگیرکراو خەریکە خۆراک و پێداویستییە تەندروستییەکانیان لێدەبڕێت، هەروەها ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ڕێگە نەدان بە گواستنەوەی هاوڵاتیانی شارەکە بۆ ناوچەیەکی ژێردەسەڵاتی ئۆکرانیا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ئۆلیگ نیکۆلێنکۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " 300,000 لە دانیشتوانی خێرسۆن ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی دەبنەوە کە بەهۆی گەمارۆدانەکەی سوپای ڕووسیاوە دروست بووە. خۆراک و پێداویستییە تەندروستییەکان خەریکە تەواو دەبن، هاوکات ڕووسیا هێشتا ڕەتی دەکاتەوە ڕێڕەوە مرۆییەکان بکاتەوە بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی."

ڕووسیا هیچ لێدوانێکی لەسەر لێدوانەکانی نیکۆلێنکۆ نەداوە. مۆسکۆش چەند جارێک ڕەتی کردۆتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی کردبێتە ئامانج.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG