Accessibility links

هەردوو سەرۆکی ڕوسیا و ئۆکرانیا گفتوگۆ لەسەر یەکلایی کردنەوەی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەکەن


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن

کرێملن ڕایگەیاند سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە گفتوگۆیان لەسەر یەکلایی کردنەوەی ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و گەڕانەوەی دیلەکان کردووە.

هەروەها دوو سەرۆکەکە باسیان لە شیانی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردووە سەبارەت بە بابەتەکە، ئەمەش لە چوارچێوەی کۆمەڵەی نۆرماندیدا کە فەڕەنسا و ئەڵمانیاشی تێدایە و ئامانجی کۆمەڵەکە کۆتایی هێنانە بە ململانێکانی نێوان جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا و هێزەکانی ئۆکرانیا.

جێی ئاماژەیە جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لەلایەن ڕوسیاوە پشتیوانیان لیدەکرێت و لەدژی هێزەکانی ئۆکرانیا دەجەنگێن.

کرێملن ئاماژەشی بەوەدا ئۆکرانیا دەستپێشخەری کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەو پەیوەندییە تەلەفونییە.

ڕۆژی یەکشەممە زیلینسکی وتی بەنیازە بەردەوامی بدات بە وتوێژەکان لەگەڵ ڕوسیادا کە ئەوروپا پشتیوانیان لێدەکات سەبارەت بە ڕێکەوتنێکی ئاشتی کە تا ئێستا بەشێوەیەکی بەرفراوان جێبەجێ نەکراوە، هەروەها هەوڵیش دەدات ئەو ئۆکرانیانە ئازاد بکات کە ڕوسیا دەستبەسەری کردوون و ژمارەیان دەگاتە 24 دەریاوان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG