Accessibility links

پۆلیسی ئوگەندا دەڵێت لە دوو هێرشی خۆکوژیدا سێ کەس کوژراون و 33 کەسی دیکە برینداربوون


پۆلیسی ئوگەندا وتی سێ خۆکوژ دوو هێرشی خۆکوژییان لە بنکەی پۆلیسی ناوەند و پەرلەمان ئەنجامداوە لە پایتەختی وڵاتەکەدا، سێ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و 33 کەسی دیکە لە هێرشەکاندا برینداربوون.

خۆکوژەکان سێ خولەک بەر لە کاتژمێر 10 ی بەیانی خۆیان تەقاندۆتەوە. وتەبێژی پۆلیس فرێد ئینانگا وتی یەکەم هێرش کە لەلایەن خۆکوژێکەوە ئەنجامدراوە، لە خاڵی پشکنینی بنکەی ناوەندی پۆلیسی کامپالا بووە، دووەم هێرش کە دوو خۆکوژ ئەنجامیانداوە لەسەر شەقامی پەرلەمان بووە.

وتی " ژمارەیەکی زۆر لاشە دەبینین کەوتوون، قاچەکان لێبوونەتەوە و کەلە سەرێکیش هەیە کە پێمان وایە سەری ئەو خۆکوژە بێت کە هێرشی کردە سەر بنکەی پۆلیس. ژمارەیەک لاشەی دیکەش لە شوێنی تەقینەوەکەدا بیندراون."

پۆلیس دەڵێت هێزە یاخیبووەکانی هاوپەیمانی دیموکرات بەرپرسن لەو هێرشانە.

ئینانگا وتی " ئاماژەکانی هێرشەکە دەریدەخەن گروپە توندڕەوەکانی سەر بە هاوپەیمانی دیموکرات لەپشت ئەم هێرشانەوە بن، کە هێشتا ئارەزووی ئەنجامدانی هێرشی کوشندەیان هەیە بۆ سەر ئامانجە ئاسانەکان، لەڕێی بەکارهێنانی بۆمبی دەستکرد و خۆکوژەکانەوە."

سەرجەم شەقامەکانی ناوەڕاستی کامپالا چواردەور دراون، ئۆفیس و شوێنی کارەکانیش داخراون.

پۆلیس شوێن چوارەمین خۆکوژ کەوتووە کە بە مۆزی ناسراوە و تەقەی لێکردووە و وەستانوویەتی. ئینانگا وتی پۆلیس ماڵەکەی مۆزی پشکنیوە و پشتێنێکی تەقەمەنی و کۆمەڵێک ئامێری تەقینەوەی دیکەی دۆزیوەتەوە.

مانگی ڕابردووش لە دوو هێرشی خۆکوژی دیکەدا لە پایتەختی یوگەندا شەش کەسی دیکە برینداربوون.

ئینانگا داوای تۆڵەی خەڵکی کردەوە و هۆشداریدا لەوەی گروپە توندڕەوەکان هەڕەشەیەکی چالاکن، بەتایبەتی خۆکوژەکان.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG