Accessibility links

ئیسپانیا داوا لە مەغریب دەکات ڕێز لە سنووری هاوبەشی نێوانیان بگرێت


ئیسپانیا داوای لە مەغریب کرد ڕێز لە سنووری هاوبەشی نێوانیان بگرێت، ئەوەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە هەزار کۆچبەر پەڕینەوە بۆ سەبتەی ئیسپانیا.

سەرۆک وەزیری ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز لەمیانەی کۆبوونەوەکەی ئەوروپادا لە بڕۆکسل وتی گەیشتنی لەناکاوی هەزاران کۆچبەر بۆ سەبتە و ڕێی تێدەچێت هۆکارەکەی کەمکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی سەر سنوور بووبێت لەلایەن مەغریبەوە " بووە هۆی کەوتنەوەی قەیرانێک کە پێشتر لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و مەغریبدا ڕووینەداوە."

لە لێدوانێکدا وتی " پەیوەندی نێوان یەکێتی ئەوروپا و مەغریب و پەیوەندی نێوان ئیسپانیا و مەغریب ستراتیژییە، بەڵام دەبێت بەپێی دوو بنەمای سەرەکی بێت."

وتیشی " یەکەمیان متمانەیە و دووەمیان ڕێزە و ڕێزگرتنە لە سنووری ئەوروپا، سنووری ئیسپانیا لە سەبتە و مەلیلیە."

سانچێز وتیشی " هێشتا دەبێت بە بیری مەغریب بهێنینەوە کە ئیسپانیا باشترین و گەورەترین هاوپەیمانێتیەتی لە یەکێتی ئەوروپادا بۆ بەرگریکردن لەو بەرژەوەندییە ستراتیژییانەی کە مەبەستیەتی."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG