Accessibility links

وەزیرێکی فەڵەستین: فەڵەستینیەکان پێشبینی گەیشتنی ڤاکسینە ڕوسییەکە دەکەن


بەرپرسانی دەسەڵاتی فەڵەستین وتیان واپێشبینی دەکرێت لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا یەکەمین باری ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی ڕوسی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگاتە دەستیان.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین بەکارهێنانی ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی ڕوسی لەسەر خاکی فەڵەستین پەسەند کرد.

بەرپرسێکی ئیسڕائیلیش لە ماوەی ڕابردوودا وتی یەکەمین باری ڤاکسینەکە کە پێکهاتووە لە پێنج هەزار یەکە پێدەچێت ڕۆژی سێشەممە بگاتە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا.

بەڵام وەزیری کاروباری مەدەنی فەڵەستین حسێن شێخ بە ڕۆیتەرزی وت بارەکە ڕۆژی سێشەممە ناگات، وتیشی پێشبینی دەکرێت لە ماوەی " چەند ڕۆژی داهاتوودا " بگات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG