Accessibility links

سەرۆک وەزیری فەڵەستین: پێویستمان بە 120 ملیۆن دۆلار هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا


ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فەڵەستین زیادیکرد بۆ 108 کەس، ئەمەش دوای ئەوەی دوو کەسی دیکە لە شاری خەلیل توشی ڤایرۆسەکە بوون.

وتەبێژی حکومەتی فەڵەستین ئیبراهیم مەلحەم وتی کۆی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر خاکی فەڵەستین بەرزبۆتەوە بۆ 108 کەس.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا مەلحەموتی " دوو کەسی دیکە لە شاری خەلیل توشی ڤایرۆسەکە بوون."

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی حکومەتی فەڵەستین محەمەد ئاشتیە وتی ژمارەی توشبووان گەیشتۆتە 106 کەس دوای ئەوەی هەشت حاڵەتی دیکە تاوەکو بەیانی ڕۆژی یەکشەممە تۆمارکراون، ئەوەشی خستەڕوو حکومەتی فەڵەستین پێویستی بە 120 ملیۆن دۆلار دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرۆکی حکومەتی فەڵەستین وتی " پێویستمان بە 120 ملیۆن دۆلارە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. "

ڕۆژی سێشەممە حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە گوندێکی باکووری ڕۆژئاوای ئۆرشەلیم تۆمارکرا.

سەرۆکی حکومەتی فەڵەستین وتی " لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆمەڵێک پێداویستی تەندروستیمان لە چینی هاوڕێمانەوە بەدەست دەگات، هەروەها کۆمەڵێک ئامێری هەناسەدانیشمان بۆ دەنێرن."

ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی فەڵەستین ئەحمەد دیک وتی " فڕۆکەیەکی چینی پێداویستی تەندروستی دەگەیەنێت بە هەریەک لە فەڵەستین و ئەردەن و لوبنان و ئیسڕائیل."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG